كۆمپیوتەر و TVیەكانتان بەبێ وایەر پێكەوە پێوەند بدەن

كۆمپیوتەر و TVیەكانتان بەبێ وایەر پێكەوە پێوەند بدەن
ئێوە دەزانن شاشەی لاپتۆپەكان بچووكە و بۆ نیشاندانی فیلمێك كە هەموو ئەندامانی ماڵەوە سوودی لێوەربگرن ناگونجێت، بۆ پێكەوە پێوەندیدانی كۆمپیوتەر و TV پێویستیت بەئامێرێكە كە بەبێ وایەر شاشەی لاپتۆپەكە بۆ سەر TV بگوازێتەوە.
ئامێری streamHD ئامێرێكی نوێیە كە بەئاسانی بەبێ گرفت ئەو دوو ئامێرە گرنگە پێكەوە پێوەند دەدات. چۆنییەتی كاركردنی ئامێری ناوبراو بەم شێوەیە، پارچەیەكی USB لەكەلێنی USB لاپتۆپ یان كۆمپیوتەری دیسكتۆپەكەت دەخەی و پاشان ئامێرێكی دیكە بەTV ماڵەوەت پێوەند دەدرێت. ئێستاكە بەو ئاسانییە هەموو شتێك ئامادەیە. شاشەی كۆمپیوتەرەكەت لەسەر TV دەبیندرێت. لەنێوان ئەو دوو ئامێرەدا هیچ وایەرێك نییە، دەتوانرێ ئامێرەكان 9 مەتر لێك دووربن.
Top