یاری The Island Castaway 2 v1.0.4، یارییه‌كی سه‌رنج راكێشه، بۆ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی یاری هزری ده‌كه‌ن، ره‌نگه ماوه‌یه‌كی زۆر كاتیان به‌م یارییه‌وه خه‌ریك بكه‌ن، چونكه یارییه‌كی سه‌رنج راكێشه، له‌م یارییه‌دا به‌كارهێنه‌ر رۆڵی سورپێستێكی گه‌نج ده‌بینێ، كه ده‌بێت له‌و هۆز و گونده‌ی كه ژیانیان له‌گه‌ڵ ده‌كات به‌رده‌وام خه‌ریكی گه‌ڕان بێت و نهێنییه‌كانی یارییه‌كه به‌ده‌ست بێنێت. كاره‌كته‌ری یارییه‌كه كه گه‌نجه هیندیه سوورهكهیه، تووشی گرفتێكی زۆر ده‌بێت، له‌سه‌ره‌تادا ده‌بێت به راكردن و كۆكردنه‌وه‌ی و خواردنی میوه وزه‌ی پێویست به‌ده‌ست بێنێت. له‌و كاته‌دا كه ماندوو ده‌بێت به‌هۆی میوهكانهوهیه وزه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت. له به‌شێكی یارییه‌كه‌دا گیانداری دڕنده هه‌ن كه ده‌بێت یان له‌چنگیان رابكات یان راویان بكات.
له‌م یارییه‌كه‌دا دیزاینی یارییه‌كه زۆر وه‌ك سورپێستی راستی ده‌چێت، ئه‌و ئهنیمهشنانهی كه له یارییه‌كه‌دا هه‌ن زۆر سروشتی دێنه به‌رچاو.