پرۆگرامێك بۆ رێكخستنی پارتشینەكانی كۆمپیوتەر
بە زۆری پارچەكردن و دابەشكردنی هاردی كۆمپیوتەر لەسەرەتای دانانی ویندۆزدا دەكرێت، بەڵام پرۆگرامی EaseUS Partition master بەبێ ئەوەی كە كۆمپیوتەر فۆرمات بكەیەوە و ویندۆزی دیكەی دابنێی هاردەكە دەكاتە چەندین پارچە كە خۆت مەبەستت بێت.
ئەو ئەركانەی ئەو پرۆگرامە دەیكات ئەمانەن:
- بردنەسەری قەبارەی پارتیشنی سیستەم.
- گۆڕینی قەبارەی پارتیشنەكانی بە ویستی بەكارهێنەر.
- تێكەڵكردنی پارتشینەكان لەگەڵ یەكتر.
- دابەشكردنی پارتشینێك بە چەندین پارتشینی دیكە.
- سڕینەوەی تەواوی هارددیسك، بەبێ ئەوەی كە زانیاری سڕاوە بگەڕێتەوە.
- كۆپی كردنی هارددیسك.
