مۆتۆرلا و كاتژمێرێكی هۆشمەند

مۆتۆرلا و كاتژمێرێكی هۆشمەند
هەروەك مۆبایل تەنیا ئەركەكەی لە سنووری خزمەتگوزاری پێوەندی گرتندا دەرباز بووە و چەندین ئەركی دیكەش ئەنجام دەدا، ئێستاكە كاتژمێریش تەنیا ئەركەكەی كات نیشاندان نییە، كاتژمێر وەك یەكەمین داهێنانی مرۆڤ كە مێژوویەكی هەزاران ساڵەی هەیە، هەتا چەند ساڵێك لەمەوبەر هیچ گۆڕانێك بەسەر ئەركەكانیدا نەهاتبوو، ئامێرێك بوو بۆ كات نیشاندان، بەڵام لەسەردەمی دیجیتالیدا كاتژمێر هەر ئەو ئەركە ئەنجام نادات، بۆ نموونە كاتژمێری MotoACTV كۆمپانیای مۆتۆرلا. ئەم كاتژمێرە وەك هەموو كاتژمێری دیكە لە دەست دەكرێ، ئەركی سەرەكیشی پاراستنی تەندروستی بەكارهێنەرەكەیەتی. كاتژمێرەكە كێشەكەی 35 گرامە و ئەركی كاتژمێرەكە چاودێری كردنی لێدانی دڵی بەكارهێنەرەكەیەتی. بەو سیستەمی GPSیەی كە لەناو كاتژمێرەكەدایە ڕێژەی چالاكی و ڕۆیشتن و هەنگاوەكانت دیاری دەكات. كاتژمێرەكە دژە ئاوە، جگە لەو ئەركەی باسمان كرد دەتوانێت 4000 پارچە مۆسیقاش لەخۆیدا خەزن بكات و ڕادیۆی FMیشی هەیە، ڕاهێنەرێكی مەجازی وەرزشی تێدایە كە ئامۆژگاریت دەكات چۆن وەرزش بكەیت. چالاكیە جەستەییەكانت بۆ وێب سایتی كاتژمێرەكە دەنێردرێت و دەتوانیت ببینی ڕۆژانە چەندەت چالاكی جەستەیی هەبووە. كاتژمێرەكە میمۆری 8 گیگابیاتی و 16 گیگابایتی دەخوێنێتەوە.
Top