بە چپەش بدوێی گوێم لێدەبێت!

بە چپەش بدوێی گوێم لێدەبێت!
گوێگرتن لە خەڵك و لە سرتە و چپەی كەسانی دیكە، كردارێكی جوان نییە و خووخدەیەكی ناپەسندە، ئەو ئامێرەی كە لێرەدا وێنەكەی دیارە بەمەبەستی گوێهەڵخستن لە چپە و قسەی خەڵكی دیكەیە. گەر حەز دەكەی بزانی كاتێك لە ژوورێك دەچییەدەر دانیشتووانی ژوورەكە چ قسەیەك دەكەن ئەو ئامێرە گونجاوە، هەرچەندە لەگەڵ بەكارهێنانی ئامێرەكەشدا نیمە.
بەهۆی ئەو ئامێرەوە كە زیاتر وەك بیستۆكی پزیشكی دەچێت، دەتوانێت دەنگی پشت دیوار و پەنجەرەكانیش وەربگرێت و بەهێزیان بكات. ئامێرەكە لە ڕێگەی USBی كۆمپپیوتەرەوە شەحن دەبێتەوە.
Top