تۆپێك بۆ وێنەگرتنی پانۆرامایی

تۆپێك بۆ وێنەگرتنی پانۆرامایی
وێنەی پانۆرامایی بەم جۆرە وێنەیە دەگوترێت كە لەیەك كاتدا دیمەنێكی 360 پلە لە وێنەیەك بگرێت، واتە ئەگەر وێنەی ژووری بینایەك بگرێت، دەبێ هەر چوار دیوار و میچی (سەقف)ی خانووەكەش دەربكەوێت. وێنەی پانۆرامایی زیاتر بۆ گرتنی وێنەی جوگرافیایی شارێك سوودی لێوەردەگیرێت، چونكە لەو وێنەیەدا سنووری شارەكە بەتەواوی دەبیندرێت. گەلێك ئامراز و كامێرا و تەنانەت پرۆگرام هەن بۆ وێنەگرتنی پانۆرامایی، بەڵام ئایا هیچ كات بیرتان لەوە دەكردەوە كە تۆپێك هەبێت بتوانێت وێنەی پانۆرامایی بگرێت.
لەسەر ئەم تۆپەی كە وێنەكەی دەبینن 36 كامێرای دوو میگاپیكسلی هەیە، لە یەك كاتدا هەموو كامێراكان وێنە دەگرن، كاتێك تۆپەكە هەڵدەدەنە هەوا، وێنەی هەموو لایەك دەگرێت. لەگەڵ كامێراكەدا پرۆگرامێكیش هەیە كە وێنەكان دەخاتەوە لای یەك.
Top