ئامێری سۆنه ر به قه د مۆبایلێك

ئامێری سۆنه ر به قه د مۆبایلێك
ئامێری سۆنەر واتە “سۆنۆگرافی” ئەو ئامێرەیە كە بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكان، زانینی تەندروستی كۆرپەلە و ڕەگەزی كۆرپەلە و بوارەكانی تایبەت بە تەندروستی سوودی لێوەردەگیرێ، ئامێری سۆنەر هەمیشە ئامێرێكی ڕانەگوازراو بووە، تەنیا لە یەك شوێن بووە، لەم دواییانەدا ئامێرێكی سۆنەر كە قەبارەكەی تەنیا بە قەد مۆبایلێكە هاتە بەرهەم. ئامێرەكە ناوی MobiUSـە. بە ئاسانی ڕادەگوازرێ و گشت ئەركەكانی تایبەت بە سۆنۆگرافییەكی ئاسایی ئەنجام دەدات. ئەو ئامێرە كاریگەرییەكی زۆری دەبێت لە بواری كێشەكانی تایبەت بە تەندروستی، بەتایبەتی لە ناوچە دوورەدەستەكان. هەرچەندە نرخی ئامێرەكە لەسەرێیە واتە 7500 یۆرۆ، كە ئەمەش بۆ ئامێرێكی وا نرخەكەی زۆر لەسەرێیە، كۆمپانیای بەرهەمهێنەر ڕایدەگەیەنێت ئەگەر ڕێژەی فرۆشتنی ئەو ئامێرە لەسەرێ بێ، ئەوا نرخەكەی دادەبەزێنێ.
Top