نوكیا و دوا بەرهەمەكانی لە مۆبایلدا

نوكیا و دوا بەرهەمەكانی لە مۆبایلدا
لەم دواییانەدا گەورە كۆمپانیای بەرهەمهێنی مۆبایل نوكیا توانی دوو جۆر مۆبایلی C2-05 و نۆكیای جۆری X2-05 بەرهەم بێنێ، بەكارهێنانی مۆبایلەكە زۆر ئاسانە، خێرایی لەو مۆبایلانەدا بەبەراورد بە نرخەكەیان خێراییەكی گونجاوە، گشت تایبەتمەندیەكانی وەك خزمەتگوزاری كورتە نامەی، ئیمێل، بڵاوكردنەوەی مۆسیقی و تۆماركردنی ڕادیۆیی لە تواناكانی ئەم هاندەن.
نۆكیای C2-05 هاندێكی سلایدە، شاشەكەی 2 ئینجە و كوالیتییەكەی جۆری QVGAـە، دەتوانێ هەتا 65 هەزار ڕەنگ نیشان بدات. 64 میگابایت هاردی ناوخۆییەتی، دەكرێ میمۆرییەكی جۆری Micro SD 32 گیگابایتیشی بۆ دابندرێت. هەتا 4 كاتژمێر لەكاتی قسەكردندا باترییەكەی دانابەزێت و وەكو دیكەش هەتا 20 ڕۆژ شەحنی وەك خۆی دەمێنێت.
هاندی جۆری X2-05ی نوكیاش دیزانێكی سادەی هەیە، شاشەكەی 2،2 ئینجە، ئەویش پشتیوانی لە 65 هەزار ڕەنگ دەكات، توانای سپیكەری هاندەكە گەلێك بەرزە. گشت تایبەتمەندییەكانی دیكەش وەك مۆبایلی جۆری C2-05 دەچێت.
Top