بەرنامەی Audacity بۆ لێكردنەوەی دەنگ لە مۆسیقادا

بەرنامەی Audacity بۆ لێكردنەوەی دەنگ لە مۆسیقادا
ئا/ هاوكار كۆیی

ئەوانەی كە لەگۆرانی ووتندا رێچكەی لاسایی گۆرانی وتنەوە دەگرنەبەر دەتوانن بەبەكار هێنانی ئەم بەنامەیە دەنگی گۆرانی بێژەكە لاببات وە دەنگی خۆی لەسەر دابنێت لەكوردستاندا زۆر لەگۆرانی بێژان گۆرانی وولاتی تر دەڵێنەوە واتا وەرگێری بۆ زمانی كوردی دەكەن وە دووبارە مۆسیقایەكە تۆمار دەكەن وە ئەمەش سۆزی مۆسیقایەكە لاواز دەبێ لەمەو داو ئەم بەرنامەیە بەكار بهێنە كە بەشێوەیەكی زۆر ئاسان كارەكەت بۆ ئەنجام دەدات بەكردنەوەی بەرنامەكە وە هێنانی ئەو گۆرانیەی كە دەتەوێ دەنگەت بۆ لاببات لەرێری فایل ئۆپنەوە وە هەڵبژاردنی گۆرانیەكە وە پاش بونەوەی كلیك لەسەر effect بكەو وە پاشان كلیك لەسەر vocal remover بكە وە داوتر كلیك لەسەر ok بكە پاش كەمێك چاوەڕوانی فەرمانەكە تەواو دەبێ دەبینین گۆرانیەكە تەنها مۆسیقایەكە ماوە . وە ئەوانەی كە كاری دۆبلاژدەكەن دەتوانن سوود لەبەرنامەیە وەر بگرن .
تێ بینی : دەتوانن لەئەنتەر نێتەوە ئەم بەرنامەیە داببەزێنن بەبێ بەرامبەر وە ئەم بەرمانەیە ئەم دەنگی ئەوگۆرانیانە لادەبان كە بە 64 یان 96 كیلۆ هێرتز تۆمار كراون واتا ئەوانەی كە ماستەرینگان بۆ كراوە .
Top