مەرگی ئەپڵ: ستیۆ جابێز ئەو مرۆڤەی جیهانی تەكنۆلۆژیای گۆڕی
مەرگی جابێز بە وتەی ئۆبامای سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكان” جیهان یەكێك لە مەزنە پیاوەكانی خۆی لەدەستدا” بەڕاستیش وابوو، مەرگی ئەو بەقەد مەرگێكی سەركردە سیاسییەكانی جیهان كاریگەری بەسەر جیهانەوە هەیە. جابێز گۆڕانكارییەكی گرنگی لەجیهانی تەكنۆلۆژیای دیجیتالیدا پێكهێنا. كۆمپیوتەرەكانی جۆری ماكینتۆش، مۆبایلی “ئایفۆن” ئامێری “ئایپاد” و “ئایپۆد” لە بەرهەمەكانی ستیۆ جابێزن. جابێز خۆشی نموونەیەك بوو لە جیهان، چونكە باوكی خەڵكی سوریا بوو ناوی “عەبدولفەتاح” بوو، دایكی كچێكی مەسیحی كالیفۆرنیای ئەمریكا بوو، بۆخۆشی لە تەمەنی 20 ساڵیدا بوو بە بوزی. ئیدی جیهان لە جابێزدا كۆببۆوە، هەربۆیە ئەو كەسەی جیهانی تەكنۆلۆژیای گۆڕی، بەمەرگیشی جیهانی خەفەتبار كرد.
