سایتێك وێنهكانتان دهكاته تێكست
سایتی http://lapin-bleu.net/software/textorizer یە كە تەنیا بە یەك كلیك هەر وێنەیەك كە نیازتان هەیە بیكەن بە تێكست تەنیا بە یەك كلیك دەبێتە تێكست. كاتێك سایتەكە دەكەیەوە سێ وێنەت نیشان دەدات بە كلیك كردن لەسەر وێنەی یەكەم وێنەكە هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەو تێكستەی كە مەبەستتە بە هەر چوار دەوری وێنەكەدا دەنووسرێت. بە داگرتنی وێنەی دووەم وێنەكەت بۆ دەكاتە ئەم تێكستەی كە مەبەستتە، وێنەی سێهەمیش وێنەكە شەپۆلدار دەكات. دەتوانی فۆنتی سەر وێنەكە بە ویستی خۆت بگۆڕی و گەورە بچووكی بكەی، یان تەنانەت خودی سایزی وێنەكەش دەستكاری بكەی، تاقیكردنەوە گرفتی تێدا نییە كە خۆتان سایتەكە بكەنەوە و تاقی بكەنەوە.
