چاوخشاندنێك بەسەر مۆبایلی iphone 4S
تایبەتمەندییەكانی “Iphone 4S” ئەمانەن: لە بواری چوارچێوەی و قەوارەوە هەر وەك ئایفۆن4 دەچێت. بەڵام گۆڕانكاری بەسەر كامێراكەدا هاتووە لە 5 میگاپیكسلەوە بۆ 8 میگاپیكسل. لە بواری خێراییەوە 7 جار خێراترە لە ئایفۆن 4. گرفتی نەبوونی تۆڕ لەودا بەتەواوی چارەسەر كراوە. باترییەكەی نزیكەی 50 كاتژمێر شەحنەكەی دانابەزێت، ئەوەش بەستراوەتەوە بە چۆنییەتی بەكارهێنانی، چونكە ئەگەر بەردەوام مۆسیقی پێ لێبدرێ هەتا 40 كاتژمێر دەخایەنێ، بۆ فیلمی بەردەوامیش 10 كاتژمێر. گرنگترین گۆڕانكاری ئەمجارە لە ئایفۆندا فەرمانەكان بە دەنگە، بەڵام زیاتر بۆ زمانی ئینگلیزییە، واتە هەر فەرمانێك بەدەنگ پێی بڵێی ئەنجامی دەدات.
