ململانێ لەنێوان فەیسبووك و گوگڵ گەرمتر دەبێ

ململانێ لەنێوان فەیسبووك و گوگڵ گەرمتر دەبێ
گوگڵ بەكردەوە دەیهەوێ ببێتە گەورەترین كۆمپانیای جیهانی دیجیتالی، چەند مانگ لەمەوبەر گوگڵ تۆڕی كۆمەڵایەتی Google+ی بەمەبەستی ركابەری لەگەڵ فەیسبووك دانا، ئەم تۆڕە بێگومان لەسەرەتادا دەبێت لەفەیسبووك پێشكەوتووتر بێت، چونكە هەموو ئەو كەموكوڕیانەی كە لەفەیسبووكدا هەست پێدەكرێت گوگڵ لەgoogle+نەیهێشتوون. جگە لەوە هەموو خزمەتگوزارییەكانی خۆی پێكەوە پێوەند داوە. فەیسبووك جگە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی هیچی دیكەی نییە، بەڵام ئەوەش بەو مانایە نییە فەیسبووك شكست بخوات، هەربۆیە سەرەتای ئەم هەفتەیە فەیسبووك گۆڕانكاری لەبەشێك لەتۆڕەكەی دا پێكهێنا، گۆڕانكارییەكانیش ئەمانەن: گۆڕانكارییەكە لەبەشی هاوڕێیان، و هاوڕێ تازەكاندا و بەشی سەرەوەی شریتی فەیسبووكدا پێكهاتووە.
لەمەوبەدوا بۆچوونی هاوڕێیان بەشێوەی ئۆنلاین لەلاپەڕەی دەستپێكی فەیسبووكدا دەبیندرێ. لەبەشی لای راستی سەرەوە لەشوێن وشەی Profile ناو و وێنەی خۆت دادەندرێ. لەپەنا فەرمانی Home فەرمانێكی دیكە بۆ رێكخستنی ئەكاونتەكەت دەبیندرێ، بەڵام كۆمپانیای گوگڵیش هەر لەسەرەتای هەفتەی رابردوو google+ بۆ هەموو كەسێكی ئازاد كرد ئێستا دەتوانن ئەكاونتێك بۆخۆتان بكەنەوە.
Top