ماوس و كیبۆرد دوو ئامرازی سەرەكی كۆمپیوتەرن و پێوەندی مرۆڤ و كۆمپیوتەر بەهۆی ئەوانەوەیە، كەچی ئەو ماوس و كیبۆردەی لەسەر كۆمپیوتەرە وەڵامدەرەوەی یاری ئەلكترۆنی نییە، چونكە بۆ یاری ئەلكترۆنی پێویستی بەماوس و كیبۆردی تایبەتە. كۆمپانیایەك لەم ماوەیەدا ماوس و كیبۆردێكی لەیزەری بەناوی K60 M60 بەرهەم هێناوە كە تایبەتە بەو یارییانەی كە شەڕە گوللەیان تێدایە. كیبۆردەكە جگە لەدوگمەكانی خۆی 20 دوگمەی تایبەتیشی لەگەڵدایە. كە ئیمكانی 100 كردار لەچركەیەكدا دەڕەخسێنێ. ماوسەكەش بەو هەستەوەرە بەهێزەی كە هەیەتی دەكرێ پرۆگرامی بۆ دابندرێ.