پرۆگرامی Corel motion studio 3D گیانێكی نوێ بەپرۆژەكانتان دەبەخشێ

پرۆگرامی Corel motion studio 3D گیانێكی نوێ بەپرۆژەكانتان دەبەخشێ
ئەوانەی شارەزای بواری كاری گرافیكین دەزانن پرۆگرامی corel چ پرۆگرامێكی بەهێزە. لەم دواییانەدا كۆمپانیای corel ڤێرژنی نوێی corel motion studio 3D بەرهەم هێنا كە چەندین ئێفێكتی سەرنجڕاكێشی تێدایە. بەهۆیەوە دەتوانی بەئاسانترین شێوە پرۆژەكانتان بەجوڵە بخەن. تەنیا چەند كلیكێك بەسە بۆ ئەوەی بەكارهێنەر بتوانێ وێنەكان، دەقەكان، لەفیلمێكدا بەجوڵە بخات. بەهۆی ئەوەی كە پرۆگرامەكە لەگەڵ پرۆگرامی Video studio دەگونجێت دەتوانرێ بەهەماهەنگی لەگەڵ پرۆگرامی ناوبراو جوانترین ئێفێكتی سێ رەهەندی بدەی بەپرۆژەكانتان. تواناكانی پرۆگرامەكە لەو چەند خاڵەدا كورت دەكەینەوە:
-جوڵەداركردن بەشێوەی سێ رهەندی بەمەبەستی دانان لەفیلمەكاندا.
-دەرخستنی فیلمەكە بەشێوەی سێ رەهەندی بەمەبەستی ئەوەی كە بەهۆی چاویلكەی سێ رەهەندییەوە سوودی لێوەربگیرێ.
-ئەو پەڕی كوالیتی بەرز.
-گونجاو لەگەڵ پرۆگرامی Video studio
-گونجان لەگەڵ چەندین فۆرماتی جۆراوجۆر.
بەئاسانی سوود وەرگرتن لەپرۆگرامەكە و چەندین تایبەتمەندی دیكە...
Top