ئەوەی كە لەم وێنەیەدا دەیبینن وێنەیەكی دەستكاری كراو بەپرۆگرامی فۆتۆشۆپ نییە، بگرە ئامرازی گەمەی منداڵانیش نییە، ئەوەیە بچووكترین كامێرای جیهانە كە توانای وێنەگرتنی بەكوالیتی 2 میگاپیكسل هەیە، كامێراكە دەتوانێ وێنەكان بەكوالیتی 1600 لە1200دا بگرێ، هەروەها توانای فیلم هەڵگرتنەوەی لە640 لە480 دا هەیە، ئەم كامێرا بچووكە لەكارتی میمۆری جۆری microSD بۆ خەزنكردنی فیلمەكان سوود وەردەگرێ، باتری كامێراكە هەتا نیو كاتژمێر دەخایەنێ. بەكێبڵی USB لەكۆمپیوتەر وزەی پێویست وەردەگرێ.