تەبلێتەكەی ئاسۆس هەنگاوێك بەرەو تەكنۆلۆژیای نوێ
ئەم تەبلێتە لە سیستەمی بەگەڕخەری ویندۆز7 سوود وەردەگرێ، بەو كیبۆردەی كە لەگەڵیدایە بە ئاسانی دەبێتە لاپتۆپ، ئەگەر تەبلێتێكتان دەوێت كە وەك لاپتۆپ كەڵكی لێوەرگرن ڕەنگە تەبلێتەكەی ئاسۆس گونجاو بێت. یەكەی لێكدەرەوەی ناوەندی واتە پرۆسیسەری ئەم تەبلێتە لە جۆری Core i5ـە، بەهۆی كیبۆردێكی بلوتوسەوە دەبێتە لاپتۆپ. لەلای سەرەوەی ئامێرەكە دوگمەیەك بۆ داخستنی سوڕانی شاشەكە هەیە، لەلای خوارەوەشی چەندین كەلێن هەن بۆ دانانی ئامێرەكانی وەك كامێرا، فلاش میمۆری. كارت میمۆری..تاد.
تایب كردن به كیبۆردی مەجازی تەبلێتەكە زۆر ئاسانترە لە تەبلێتەكانی دیكە، ویندۆز7 بۆ تەبلێت و ئامێرەكانی دیكەی لەمسی دروست نەكراوە، هەربۆیە ویندۆز7 لەگەڵ ئەم ئامێرە گرفتی خۆی هەیە، بەڵام مایكرۆسۆفت بەڵێنی داوە لە ویندۆز8 دا ئەم گرفتە نەهێڵێ. گرفتێكی دیكەی تەبلێتەكە لە باترییەكەی دایە كە لە ماوەی 3 كاتژمێر و نیو باترییەكەی دادەبەزێت كە ئەمە بۆ تەبلتێكی وا ماوەیەكی كەمە.
