كۆمپانیای زوتاك، كە زیاتر لە بواری بەرهەمهێنانی كارتی گرافیكیدا ناسراوە، لەم ماوەیەدا كۆمپانیاكە بە دروستكردنی بەرهەمێكی نوێ بەناوی ZBOXـەوە سەرقاڵە. ZBOX لە ڕاستیدا زنجیرەیەك Mini –PC (واتە كۆمپیوتەری بچووك)ن. بەڵام گشت كردارەكانی كۆمپیوتەری گەورە ئەنجام دەدەن. لەم دواییانەدا كۆمپانیای ناوبراو كۆمپیوتەرێكی بەناوی ZBOX nano AD10 بەرهەم هێناوە، كە وەك لەوێنەكەدا دیارە دەبینین قەبارەكەی زۆر بچووكە، بەجۆرێك كە لە پەنجەكانتادا جێگەی دەبێتەوە. بچووكیەكەی نە تەنیا لە كارایی كەم نەكردۆتەوە، بەڵكو چەندین تایبەتمەندی نوێی تێدایە وەك سیستەمی IR واتە سیستەمی وەرگرتنی تیشكی سەرووی سوور، لەگەڵ ڕیمۆت كۆنترۆڵێكی تایبەت بە windows media center. پرۆسیسەری كۆمپیوتەرەكە 1.6 گیگایە. دوو كەلێنی USB 3.0ی لەگەڵدایە، هارددیسكی كۆمپیوتەرەكە 320 گیگایە.