ئۆتۆمبێلی مهرسیدس F125 سهرووی تهكنهلۆژیا

ئۆتۆمبێلی مهرسیدس F125 سهرووی تهكنهلۆژیا
لە سەرەتای ئەم سەدەیەوە ئۆتۆمبێل لە كۆمەڵێك ئاسن و جام و تایەوە خۆی دەرباز دەكات و بەرەو جیهانی تەكنۆلۆژیای دیجیتالی هەنگاو دەنێ، ئیدی لەم دەیەی لە پێشمانە ئۆتۆمبێل گۆڕانێكی بنەڕەتی لەخۆیدا دەبینێ، نموونەكانیشی لە مەرسیدس F125 دا خۆی دەبینێتەوە. كۆمپانیای مەرسیدس بێنز كە تەمەنی بۆ 125 ساڵ دەچێت، دەیهەوێ لە داهاتوودا گۆڕانێكی جددی لە مەرسیدسدا پێكبێنێ.
ئەو ئۆتۆمبێلە كە تەنیا بە باتری كار دەكات و تەواو دۆستی ژینگەیە، شوێنی 4 كەسی هەیە، شۆفێرەكە ڕۆڵێكی ئەوتۆ لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكەدا نابینێ، یانی تەنیا بە شێوەی لەمس، یان فەرمان پێكردن بە قسە، یان ئاماژە دەكرێت گشت فەرمانەكانی تایبەت بە لێخوڕین جێبەجێ بكات. بۆ نموونە، “بڕۆ، ڕاوەستە، بۆ لای چەپ، یان ڕاست، خێراییت زیاتر بكە، كەمی بكەوە...تاد” بڕیار وایە بەم زووانە سیستەمەكەی گۆڕانی بەسەردابێت و لە هیدرۆژنەوە وزە وەربگرێ، هەرچەندە ئێستاكە1000 كیلۆمەتر بەبێ پڕكردنەوەی وزە كار دەكات. هەیكەلی ئۆتۆمبێلەكە لە جۆرە پلاستیكیكێكی سووك دروستكراوە.
Top