گوگڵ چەندین خزمەتگوزاری خۆی بۆ هەمیشە راگرت
جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای گوگل لەو بارەیەوە رایگەیاند كە پەكخستنی ئەو خزمەتگوزارییانە لە بەرژەوەندی بەشداربووان دایە، چونكە گوگل هەوڵ دەدات لەجێگەی ئەوانە خزمەتگوزاری زۆر گرنگتر و پێشكەوتووتر بەرهەم بێنێ. چونكە بوونی ئەو خزمەتگوزارییە بچووكانە و ئەو بودجەیەی بۆ ئەوانە تەرخان دەكرا، گرفت بوو لەسەر رێگەی داهێنانی نوێ.
