كیبۆردێك وزەی خۆی لە هەتاو وەردەگرێت
كیبۆردەكە لەگەڵ هەردوو سیستەمی ماك و ویندۆز دەگونجێت، ئەو كیبۆردە وزەی خۆی لە هەتاو وەردەگرێ، كیبۆردی K750 ئەگەر یەك رۆژ لەبەر هەتاو دابندرێ، هەتا سێ مانگی دیكە پێویستی بە وزەی نابێت. پێكهاتەی كیبۆردەكە لە پلاستیك دروست نەكراوەو بۆیە لەكاتی تێكچوونیدا كە بوو بە زبڵ هیچ زیانێكی بۆ ژینگە نابێت.
