GF3 كامێرایەكی بەتوانا بچووكتر لە مۆبایلێك
كامێراكە كێشەكەی تەنیا 220 گرامە، قەوارەكەشی بچووكترە لە زۆر هاندی مۆبایل، دەكرێ ئەو كامێرایە وەك ركەبەرێكی جددی بۆ كامێراكانی دیجیتالی پیشەیی سەیر بكرێت. كامێراكە لە هەستەوەری DSLR سوود وەردەگرێ، جگە لەوەش توانای وێنەگرتنی سێ رەهەندی هەیە و توانای فیلم هەڵگرتنەوە بە كوالیتی HD هەیە. ئەوەی كامێراكەی جیا كردۆتەوە لە كامێراكانی هاوشێوەی خۆی عەدەسەی كامێراكەیە. شاشەی ئەو كامێرایە لە جۆری LCDی لەمسییە و 3 ئینجە. كە وێنە بە كوالیتی 46 هەزار خاڵ نیشان دەدات.
سیستەمی ئەو كامێرایە ئۆتۆماتیكیە، چەندین رەنگی وەك رەش، سپی، سوور و قاوەیی هەیە.
