کچە باڕبیەکان جیهان سەرنجڕاکێشترینن

کچە باڕبیەکان جیهان سەرنجڕاکێشترینن
بوکی باڕبی یەکێکە لە جوانترین بوکەڵەکانی منداڵان کە یاری پێدەکەن بەڵام لەهەمانکاتدا بەهۆی جوانیەکەیەوە گەورەکانیش زۆرکات ئارەزووی دەکەن و بۆ جوانی دایدەنێن لە ژوورەکانیاندا، ره‌نگه‌ كه‌سمان ژیانی منداڵیمان بێ یاری كردن به‌ بووكی باربی تێنه‌په‌ڕیبێت یاخود ئه‌گه‌ر خۆشمان یاریمان پێنه‌ كردبێت ئه‌وا بۆ منداڵه‌كانمان كریووه‌.
ئه‌وه‌ی بۆتە جێگای سه‌رسوڕمانه و له‌م ساڵانەی دوایدا بۆتە باو به‌شێك له‌ كچان هه‌وڵده‌ده‌ن شێوه‌ی خۆیان بگۆڕن بۆ شێوه‌ی باربی به‌تایبه‌تی خانمه‌ نمایشكاره‌كان لەڕێگای نەشتەرگەری جوانکاریەوە کەهەندێکیان نەشتەرگەری زۆر قورس ئەنجامدەدەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە کچان خودی خۆیان شێوەی باڕبیان هەیە و زۆر سەرنجڕاکێشە جوانیەکانیان ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها لای وڵاتە ئه‌وروپیه‌كان نیه‌ به‌ڵكو وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كانیشی گرتۆته‌وه‌ وه‌ك كچه‌ نمایشكاری سعودی "رۆز" كه‌ ناسراوه‌ به‌ باربی خلیج و نزیكه‌ی ملیۆنێك جه‌ماوه‌ری هه‌یه‌ له‌ ئینستاگرام.
Top