بەم رێنماییانە لە ماكیاژكردن مەترسە
November 8, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- پێویستە بەر لە بەكارهێنانی هەر بۆیەو دەرمانێك، دەموچاوت بە جوانی بشۆیت، تا هیچ پاشماوەیەكی دیكەی لەسەر نەمابێت.
- تەڕ كردن و نەرمكردن، گرنگترین هەنگاوی سەرەتای ماكیاژە، كاتێك ماكیاژ دەكەیت، كرێمی تەڕكردن بەكاربهێنە.
- لادانی ماكیاژ: گرنگە بەر لە نووستن ماكیاژەكەت لابدەیت و دەموچاوت پاك بكەیتەوە، چونكە هەر ئەوەیە دەبێتە هۆی تێكدانی پێستی روخسارت.
- سیرۆم: بریتییە لە رۆنی روخسار، بۆ چەوركردن و نەرمكردنی پێستی دەموچاوە، گرنگە بەر لە ماكیاژ كەمێكی بەكاربهێنیت.
- كرێمی شەوانەی روخسار: بۆ ئەوەی پێستت لە هەموو پاشماوەی ماكیاژ و ڤایرۆس و بەكتیریا بەدوور بێت، كەرێمی شەوانە بەكاربهێنە.
- كرێمی رۆژانە: بە تایبەت كاتێك لەبەر خۆر دەبیت، پێویستە كرێمی دژەهەتاو بەكاربهێنیت، بۆ پارێزگاری پێستت لە تیشكی خۆر.
- كرێمی چاو، پێستی ژێر چاو، هەستیارو ناسكە، پێویستە ماوە ماوە گرنگی پێبدەیت و كرێمی تەڕكردن و پارێزگاریكردنی لێی بدە تا پارێزراو بێت.
