جیلی جاران و ئەوانەی پێشوو زۆربەمان زنجیرە كارتۆنی (بابا سەنفوور)مان بینیوە، هەروەها ئەو رۆڵە دڕندانەی (شەرشەبیڵ)مان لە بیرە و دەزانین چەندە ئازار و ئەزیەتی سەنفوورەكانی دەدا. ئەو كارێكتەرە خەیاڵییە لەلایەن وێنەكێشێكی بەلجیكی بە ناوی (بییر كولیفۆرد) داهێنراوە، پاشان لە ساڵی (1958) لەلایەن سیناریستێك بە ناوی (مایكەل لیگراند) چیرۆكی فیلمی بۆ نووسراوەتەوە و دواتر كاری فیلمی كارتۆنی لەسەر كراوە. بەم دواییە وەك ئاواتێك بۆ هەوداران و ئارەزوومەندانی كەسایەتییەكانی ئەو كارتۆنە، گوندێكی تایبەت بە سەنفوورەكان دروست كراوە كە دەكەوێتە شاری (مەلەگا)ی ئیسپانیا، سەراپای ئەو گوندە بە شین رەنگ كراوە، كە لەلایەن كۆمپانیای (سۆنی بیكتشەر) كاری لەسەر كراوە، سەرەتا لە رەنگی سپی بوو، بەڵام دواتر خەڵك و ئارەزوومەندانی سەنفوورەكان داوایان كرد كە رەنگی گوندەكە شین بێت. ئەو گوندە بە ناوی (گازكار) دەناسرێت و بڕی (4000) لیتر بۆیەی شینی لێدراوە، جگە لەوەی هەموو كارێكتەرەكانی ئەفلام كارتۆنی سەنفوورەكانی تێدا لە شێوەی پەیكەر و وێنە دانراوە.