ئامێرەكانی میوزیك لە سەهۆڵ و بەستەڵەك

ئامێرەكانی میوزیك لە سەهۆڵ و بەستەڵەك
هەمیشە زانیومانە كەرەستەكانی میوزیك لە دار و ماددەی مز و ئەلەمنیۆم دروست دەكرێن، بەتایبەت ئەوانەی هەڵدەگیرێن تا سووك بن و ئازاری میوزیكژەنان نەدات كاتێك بۆ ماوەی (2 یان 3) كاتژمێر لە كۆنسێرتێك، یان ئاهەنگێك بە شان و دەست و مەچەكیانەوە دەبێت. میوزیكژەنێكی ئەمریكی بە ناوی (تین لینهارت) تیمێكی پێكهێنا كە لە نێو كەشێكی سەهۆڵبەندان و سارددا كۆنسێرتێك بكەن، هەر بۆیە روویان لە شاری (لولیا) لە وڵاتی سوید كرد، كە لەوێ پلەی ساردی (-5) ژێر سفرە، ئەو تیمە لە ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكی كاتێك گەیشتنە شاری سەهۆڵ، داوایان كرد كە سەرجەم ئامێرە میوزەكەكانیان لە سەهۆڵ دروست بكرێت، هەر بۆیە لەلایەن دیزاینەرانی سەهۆڵ و بەستەڵەك، سەرجەم ئامێرەكانی (كەمانجە، گیتار، سیلۆس، ساز...)، لە سەهۆڵ و بەستەڵەكی رەق دروست كراون. دوای ئەوەی كەرەستەكان دروست كران، هەر لەم شوێنە ساردەدا كۆنسێرت و میوزیكی ناوازە بە ئامێرەكانی سەهۆڵ و بەستەلەك كەوتە بەر گوێچكەی ئامادەبووان و گەشتیاران.
Top