لە كەشی گەرمدا چ جۆرە جلێك لەبەر دەكەیت؟
September 5, 2016
رەنگا و ڕەنگ
قوماشی جلی هاوینە: بێگومان هەڵەیەكی گەورەیە كاتێك لە رۆژێكی هەتاوی گەرمدا، جلێكی ئەستوور، یان لە قوماشێك بێت كە پڕ و بە بێ هەوادەرچە بێت، هەمیشە ئەو جلانە هەڵبژێرە كە روونن و لەو جۆرە قوماشە بێت كە دەكرێتەوە و رێگە بە هەوا دەدات بێت و بچێت، وەك جلی (كەتان و پەموو).
رەنگی جلوبەرگ: جیاوازی هەیە ئەگەر جلێكی رەنگ شینت لەبەر بێت لەگەڵ جلێكی سپی، چونكە كاتێك عارەقە دەكەیت، بە جلە شینەكەوە دەردەكەوێت و لە سپییەكەش ون دەبێت، بۆیە كاتێك دەچیتە دەرەوە، یان بەر هەتاو ئەو رەنگانە لەبەر بكە كە عارەقە دەشارنەوە و بۆ شوێنی سێبەر و فێنك رەنگی دیكە لەبەر بكە.
جلی تەسك و كراوە: كاتێك لە كەشێكی گەرمدا دەبیت، ئەگەر جلێكی تەسكت لەبەر بێت، زیاتر بێزارت دەكات و بۆشایی هەوای نێوان دەرەوە و جەستەت ناهێڵێت، بەمەش زیاتر عارەقە دەكەیت و بێزاریشت پێوە دیار دەبێت، بۆیە چاكترە تەنوورەیەكی كراوەت لەبەر بێت، نەك تەنوورەیەكی تەسك.
سەندەڵ و پێڵاو: كاتێك پێڵاوت لەپێی دەبێت، لەو كەشە گەرمەدا زیاتر گەرماترت دەبێـت و بێزارت دەكات، بەڵام ئەگەر سەندەڵێكت لەپێی بێت، ئەوەندە بێزارت ناكات و گەرمابوونیش كەمتر دەبێت لەوەی پێڵاوت لەپێ بێت.
