كارێكی ناوازەی گەورە وێنەكێشی هۆڵەندی (ڤێنستنت ڤان كۆخ)ـ كە لە ساڵی (1853) لە شاری زوندێرتی هۆڵەندا لەدایك بووە. ئەو تابلۆیەی لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی (1888) كێشاوە، كە لەگەڵ ئەو مانگەی ئێستادا رێكەوتە، باس لە یەكێك لە قاوەخانە و چایخانەكانی وڵاتی فەڕەنسا دەكات. وێنەكە بە درێژی (80) سەنتیمەتر و پانی (60) سەنتیمەتر كێشراوە، بە تابلۆی زەیتی و لەسەر كانڤاس دادەنرێت. قان دۆخ لە ساڵی (1890) كۆچی دوایی كردووە.