نافوورە و ئاوڕێژەكانی سەر شەقام و شوێنە گشتییەكان، هەم دیكۆرێكە بۆ جوانیی شار، هەروەها بۆ سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران و خەڵكە، هەر یەكە لە شێوە و نەخشێكدا دروست دەكرێن، هەندێكیان سەرنجڕاكێش و تایبەتن، ئەوەتا چەندین نافوورە هەن لە جیهاندا كە جێگەی سەرسامی هەمووانن. لە وڵاتانی ئەمریكا و چیك و فەڕەنسا و ئەرژەنتینن زۆرن، بەڵام سەیرترین نافوورە ئەوەیە كە شێوەی تەپلێكە بە ناوی (میلینیۆم شیكاگۆ - millennium chicago fountain) لە ویلایەتی شیكاگۆی ئەمریكایە، هەم نافوورەیە و هەمیش دەسووڕێت و دەنگی لێوە دێت، كە بە جوانترین و سەیرترین نافوورە دادەنرێت، جگە لەوەی سكرینێكی گەورەیە و تیایدا زانیاری و بابەتی هەمەچەشن بڵاو دەكاتەوە، هەر یەكێك دەتوانێت وێنەی خۆیشی وەك رێكلامێك بڵاو بكاتەوە.