كراسی بووك لە پەڕەمووچی قاز

كراسی بووك لە پەڕەمووچی قاز
خۆشەویستی و هەستی هەندێ لە مرۆڤ بۆ گیانداران و باڵندەكان، ئەوەندە بەرزە بە چەندین رێگە لاسایی دەكەنەوە، نەوەك هەر تەنیا بە دەنگ، بەڵكو بە شێوەش لاساییان دەكەنەوە. كچێكی بەریتانی و رەگەز چینی كە ناوی (شیریل ماكلاین)ـە، لە سەروبەندی رۆژی هاوسەرگیریدا بە جلەكەی لاسایی ئەو باڵەندە خۆشەویستەی كردەوە كە لە منداڵییەوە گرنگی پێدەدا. باوكی شیریل كێڵگەیەكی هەیە و تیایدا چەندین باڵندە و گیانداری راگرتووە، ئەوەی شیریل حەزی پێدەكات، قازە، لە كێڵگەكەیاندا نزیكەی (20000) قازیان هەیە، شیریل بەر لە رۆژی زەماوەندی بیرۆكەی دروستكردنی كراسی بووكێنی خۆی لە پەڕەمووچی قازەوە بۆ هات، هەر بۆیە ماوەیەكی زۆر خەریكی كۆكردۆنەوەی پەڕ و باڵی قازەكان بوو، دوای ئەوەی ئەوەندە پەڕەمووچەی كۆكردەوە، دواتر ماوەی (4) رۆژ بە هاوكاری بەرگدرووێك كراسەكەی رۆژی زەماوەندی دروست كرد، كراسەكە لە قوماش و كەرەستەی دیكە نەبوو، بەڵكو تەنیا لە پەڕەمووچی قاز دروست كرابوو.
Top