وانەكانی جوانكاری و مۆدی جلوبەرگ
August 29, 2016
رەنگا و ڕەنگ
پشتێن: ئێكسسوارێكی گرنگە لە جوانیدا، سەرنجڕاكێش و نایابە، دەتوانی لەگەڵ هەموو جلێك لە پشتی خۆتی بكەیت، بەتایبەت لەگەڵ تەنوورە و پانتۆڵ و عەزی.
پێڵاوی وەرزشی: كەرەستەیەكی دیكەی گرنگە، لەشولارت ناسك و وردتر دەردەخات، دەتوانی لەگەڵ زۆربەی كەرەستەكان لەپێی بكەیت.
دووگمەی كراوە: كاتێك قەمیس لەبەر دەكەیت، یان ئەو جلانەی دووگمەیان زۆرە، دەتوانی بەشێك لە دووگمەكانیان بكەیتەوە، تا بە سرووشتی و ئاسایی دەربكەوێت.
جلی رەنگی سرووشت و گیانداران: چەندین جۆرە جل لەسەر رەنگ و نەخشی گیانداران دەنەخشێنرێن، لەوانە، نەخشی پڵنگ، رەنگی ئاسك و سرووشت و باڵندەكان.
قوماشی نەخشێنراو: جلێكی نایابە لە جوانیدا، سەرنجڕاكێشە لە پێكهاتەدا، دەتوانی لە كاتەكانی رۆژانەدا لەبەریان بكەیت و جێگەی سەرنجن.
تیشێرت و قەمیس: دوو جلی ناسكن كە جەستەت زیاتر ناسك و گەشاوەتر نیشان دەدات، بەتایبەت كە تیشێرت و قەمیسەكەت لە رەنگی سپی، یان هەر رەنگێكی دیكە دەبێت.
