هەردەم زانیومانە كە جلوبەرگی بووك سپییە و زاواش قاتی رەش لەبەر دەكات، جار جارەش زاوا لە رەنگە كلاسیكەكە دەردەدچێ و رەنگێكی دیكە لەبەر دەكات، بەڵام زیاتر جلی بووك لە رەنگی سپییە و چەندەها ساڵە لەسەر هەمان ئەو نەریتە بووكەكان بەرگی سپی دەپۆشن، وادیارە دیزاینەرێكی بەلجیكی دەیەوێت لەو ریتمە لابدات و رەنگێكی تازە بە جلی بووك بدات، ئەو دیزاینەرە ناوی (پاسكال دانگین)ـە و جلێكی تازەی بووكی ئامادەكردووە كە لە رەنگی رەشە. ئەو مۆدە كراسە رەشە بۆ ساڵی (2016)یە و رەنگە ببێتە مۆدێكی باوی جلی بووكان. جلەكە لەلایەن نمایشكارێكی ئیتاڵی بە ناوی ( دانێلا جوسێبی) نمایش كراوە، وا بڕیارە داهاتی فرۆشتنی ئەو كراسە رەشەی بووك، بۆ منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشە درێژ خایەنەكان بێت، مۆدی كراسەكەش لە ژێر ناوی (ڤێرا وانگ - Vera Wang)ـە و لە سەرەتای نمایشكردنیدا داواكاری زۆری لەسەر بووە و لە كۆتایی ساڵیشدا ئەنجامەكەی دیاری دەكرێت.