خەڵاتی ئۆسكار، كە ساڵانە و بۆ باشترین ئەكتەری پیاو و ژن و باشترینەكانی لاینەكانی فیلم لە مەراسیمێكی گەورە و قەشەنگدا و بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەكتەر و دەرهێنەر و كەسانی بەشداربوو لە فیلمەكاندا بەڕێوەدەچێت، ئەوەی سەیرە لەو مەراسیمەدا كە گرنگی بە لایەنێكی دیكەی كەسانی بەشدار بوو دەدرێت، ئەویش جل و بەرگ و شێوە و جوانی ئەكتەر و كەسایەتییە بەناوبانگەكانن، بە تایبەت ئەكتەرتە ئافرەت و كچە شۆخەكانی سینەما و هۆلیوود، لە كاتی بەڕێوەچوونی ئەوئاهەنگەدا، جوانترین و نەشیاوترین كراس و جلی خانمە ئەكتەرەكان دیاری دەكرێن، كە زۆربەشیان بە هەزارەها بەڵكو هەندێ جاریش بە ملیۆنەها دۆلار بۆیان ئامادە كراوە، لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتی ئەمساڵی ئۆسكاردا، كە لە شاری لۆس ئەنجلیسی ئەمریكی بەڕێوە چوو، هەردوو خانمە ئەكتەری بەناوبانگ (بری لارسۆن و شارلیز تیرۆن) لە یەكەمینەكانی جوانترین جل و كراسیان هەڵبژاردووە، كراسەكەی (بری) لە ماركەی گوتشی بوو بە یەكەمین و جوانترین كراسی ئەكتەرانی كچ هەڵبژێدرا، دووەمیش كراسەكەی شارلیز لە ماركەی دیۆر و پلەی سێیەمیش بە (رۆنی مارا) كە لە ماركەی جیۆڤینشی بوو، نەشیاوترین جل و بەرگ و كراسی بۆ هەر یەكە لە : هەیدی كلۆم و ئەلیسیا ڤیكاندەر و سارۆس رۆنان و ئێمی پۆیلەر و كەیت وینسڵت و ساندی پاوڵ بوو.