ئێكسسوار و تەوقەكانی پرچ بەستن

ئێكسسوار و تەوقەكانی پرچ بەستن
هەموو ئافرەتێك بۆ بەستن و رێكخستنی پرچی پێویستی بە زیاتر لە ئێكسسوار و تەوقەیەك دەبێ، هەندێ جاریش تەنیا بۆ جوانكاری و سەرنجڕاكێشتركردنی قژیان، دەبێ چەند ئێكسسوارێك بە پرچیانەوە بكەن، بەڵام نابێ زێدەڕۆیی لە بەستنی ئێكسسوارەكانی پرچدا بكرێت، چونكە لەو حاڵەتەدا قژ نەشاز و نەشیاو دەبێت.
پێویستە خانمان لە وەرزی بەهاردا، گرنگی بە ئێكسسوارەكانی پرچ و قژ بدەن، بەهۆی ئەوەی مۆدی ئێكسسوارەكان باو دەبێتەوە و هەروەها هەوا و كەشی ئەو وەرزە، ئارایشتی پرچی خانمان تێكدەدات و دەیشێوێنێت، تەنانەت كچانی نمایشكاری جلوبەرگیش وەك: جیجی حەداد و كینداڵ گینەر و ئەلیساندرا ئەمبرۆسۆ، چەندین تۆقە و ئێكسسواریان بە پرچەوەیە كاتێك بەشداری لە نمایشێكی جلوبەرگ دەكەن. ئەو چەشنە ئێكسسوارانەی لەم وەرزەدا باون بریتیین لە: تەوقەی شێوەی كەزی و پان و باریك و چەماوە، هەروەها زنجیری كەوانە كە لە قوماشە، هەروەها تۆقەی مووروو و كریستاڵی قاش گەورە، هەروەها ئێكسسواری ورد و تەوقەی بچووكی پلاستیك و ستیلیش، مۆدێكی باوی ئێكسسوارەكانی پرچن.
Top