زانست و بواری ئەندازیاری باڵەخانە و خانوو لە جیهاندا بە شێوەیەكی بەرچاو پێشكەوتنی بەخۆوە بینیوە، جگە لە رووی پێكهاتە و پتەوی بەشەكانی ئەو باڵەخانانە، هەروەها لە رووی رووكەشەوەش شێوە و دیكۆری سەرنجڕاكێش و جوانی پێدەدەن، هەندێكیشیان لە شێوەی ئەندازەیی خۆیان دەردەچن و شێوازێكی دیكەیان بۆ رووپۆش دەكەن، وەك ئەو باڵەخانەی لە شێوەی ماری كۆبڕاوە دروست كراوە. ئەو پرۆژەیە لە وڵاتی ژاپۆن دروست كراوە و لەلایەن هەردوو ئەندازیاری رووسی (فاسلی كلیۆكن) و ئەندازیارێكی ژاپۆنی (ماكی ئاكنۆری یۆشمیمۆرا)وە سەرپەرشتی ئەو كارە كراوە. باڵەخانەكە لە ژێر ناوی باڵەخانەی كۆبرای ئاسیا (DIG) دروست كراوە، لە شێوەی مارێكی وەستاوی كۆبڕا وایە، باڵەخانەكە نزیكەی (50) مەتر بەرز دەبێت و لە (30) نهۆم پێكهاتووە.