چۆن گرنگی بە شانە و فڵچەی پرچت دەدەیت
March 30, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- پرچ پاككردنەوە و داهێنان، زۆربەی وا هەست دەكەن كە داهێنان و شانە كردنی پرچ بە هەر شانەیەك بێت یان بە هەر فڵچەیەك بۆیەی بكەیت، كاریگەری خراپی دەبێت، بە تایبەت ئەگەر شانەكە لەلایەن چەندین كەسانی دیكەوە بەكارهێنرابێت.
- گنجی پرچ، هەنگاوێكی دیكەیە بۆ لادانی ئەو گنجی و بنجی تەڵەمووانەی پرچ، بەڵام وا بیر بكەوە بەهۆی شانە و بۆیەی خراپ دەگەیتە ئەنجامێك، هەروەك چۆن لە ساڵۆنەكاندا بەشێكی زۆری شانە بەكاردەهێنن تا لەو كێشەیە بە دوور بن.
- پاككردنەوەی شانە و بۆیە : پێویستە لە دوای هەر دوو جار شانەكردنی پرچ شانەكان پاك بكەیتەوە و ئەو تەلەمووانەی بە شانەكەیەوە لێی بكەیتەوە و پاكی بكەیتەوە. دەشتوانی بۆ پاككردنەوەی شانە، ئاوی گەرم بەكاربهێنێت یان بە فڵچەیەكی پاك شانەكان پاك بكەیتەوە.
- ماوەی گۆڕانكاری شانە : پێویستە دوای هەر (6) مانگ جارێك هەموو كەرەستەكانت بگۆڕیت و تا كاریگەری خراپیان لەسەر تەندرووستی و جوانی پرچت نەبێت، چاكترە شانەی باش و لە ماركەی بەناوبانگ بەدەست بهێنیت تا قژت هەمیشە جوان و رازاوە بێت.
