دەگوترێ ئافرەتان هەردەم هەست بە كەم تەمەن بوونی خۆیان دەكەن، تەنانەت ئەگەر خاوەن منداڵ و نەوەی خۆشیان بن، بەڵام دڵ و هەستیان وەك منداڵێكی بچووك وایە، وەك ئەو بابەتەی لەلایەن گۆڤاری (فرۆیندین)ی ئەڵمانی بڵاوكراوەتەوە و جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئافرەتان لە دڵەوە ناسكن و حەز بە تەمەن بچووكی خۆیان دەكەن، بۆیە دەبێ ئەو حەزەیان لە دەرەوەش رەنگ بداتەوە، تۆی خانمیش ئەگەر جارجارە جلێكی وا لەبەر بكەیت كە كچانی تازە پێگەیشتوو لەبەری دەكەن، شێوە و دیمەنت جوانتر و رازاوەتر دەكەن، بەتایبەت ئەوانەی خولیا و حەزیان بەو جۆرە جل و كەرەستانەیە، یان حەز بەو دەستە جل و پێڵاوانە دەكەن كە بۆ كچە تازە پێگەیشتووانە، بەڵام گرنگە رەنگی ئەو پێڵاوە، یان ئەو جلە سپۆرتە لەگەڵ شێوە و كەسایەتیت بگونجێت، ئێستا زۆربەی ئافرەتان جلی سپۆرت و پێڵاوی تەندروستی هەڵدەبژێرن، كە هەم جوانە هەمیش بە سوودە بۆ جەستە، تۆی خانمیش دەتوانی ئەو جۆرە پێڵاوە سپۆرتە، كە بە كالا ناسراوە، لەپێ بكەیت، چونكە مۆدەكانی ئێستای ئەو جۆرە پێڵاوە نەوەك تەنیا بۆ وەرزشكردن بەڵكو بۆ لەپێكردن و چوونە دەرەوە و تەنانەت بۆ زانكۆ و كاتی دەوامیش دەگونجێت، دەتوانی كالا لەگەڵ كاوبۆی جینز و پانتۆڵ لەبەر بكەیت، كە ئەوەش دیمەنێكی ناسك بە لەش و لارت دەبەخشێت.