فیستیڤاڵی شەڕە پرتەقاڵ!

فیستیڤاڵی شەڕە پرتەقاڵ!
لەوبەری جیهان خەڵك خەریكی چین و لەولاوەش شەڕی داعش و كێشەی دارایی و پارە هەیە، ئەوەتا ئیتاڵییەكان خۆیان لە خۆشی و شادی بێبەری ناكەن، لەم رۆژگارەی ئەمڕۆدا فیستیڤاڵە بە جۆش و نەریتەكەی خۆیان دەكەن، فیستیڤاڵی (شەڕە پرتەقاڵ)، یەكێكە لەو بۆنە تایبەتانەی كە ساڵانە لە وڵاتی ئیتاڵیادا بەڕێوە دەچێ و بۆ ماوەی (3) رۆژ بەردەوام دەبێت و هەرچی پرتەقاڵە لە سەر و چاو و بەرۆك و لەش و لاری یەكتر دەدەن، ئەمساڵیش لە شاری (ئیڤرا)ی ئیتاڵیا، كە ئەو بۆنەیە تەنیا لەو شارە بەڕێوە دەچێ و بە بەهێزترین شوێنی چاندن و بەرهەمهێنانی پرتەقاڵ بەناوبانگە، ساڵانە بە ملیۆنەها تەن پرتەقاڵ بۆ وڵاتانی دیكەی ئەوروپی دەنێرێت، مێژووی ئەو فیستیڤاڵەش بۆ سەدەی (19)هەمین دەگەڕێتەوە، لەو كاتەی پرتەقاڵ زۆر دەبوو منداڵان یارییان پێدەكرد، دواتر كرایە فیستیڤاڵێكی تەنزئامێز و كات بەسەربردن لە نێوان گەشتیاران و خەڵكی ئەو وڵاتە، بۆ ئەمساڵیش نزیكەی (16) تەن پرتەقاڵیان بۆ شوێنی فیستیڤاڵەكە هێنابوو، مەبەستیشیان ئەوە بووە كە ساڵی (2016)یە و دەبێ بەپێی ساڵەكە ئەوەندە تەن پرتەقاڵ بۆ شوێنی فیستیڤاڵەكە بهێنن.
Top