بۆ زانیاریت - وشەی (ئەلو – Hello) !

بۆ زانیاریت - وشەی (ئەلو – Hello) !
هەموومان كاتێك وەڵامی پێوەندی تەلەفۆن و مۆبایل دەدەینەوە، لە خۆمانەوە بۆتە نەریتێك و دەڵێین: (ئەلو-Hello)! رەنگە زۆربەشمان نەزانین بۆچی وادەڵێن و هەندێكیش رەنگە هەر نەزانین ئەو وشە مانای چییە. ئەو وشەیە ناسناوی هاوسەرەكەی داهێنەری ئامێری تەلەفۆن (گراهام بێل)ـە كە ناوی (مارگرێت هیلۆ) بووە، لەو كاتەی گراهام بێل بۆ یەكەمین جار ئامێری رادیۆی بە لەلەرەی شەپۆلەكانی موگناتیسی ئامادە كرد، كە لە شوێنی كارەكەیدا بەرەو دەزگایەكی تایبەت، لەو كاتەی كە كارەكەی سەركەوتوو بوو، لە خۆشیان تەنیا ناسناوی هاوسەرەكەی هاتە سەردەم و گوتی: (هیلۆ)، دواتریش ئەو وشە بووە نەریتێك كە زۆربەی ئەوانەی تەلەفۆیان بەكاردەهێنا، هەمان ئەو وشەیەی گراهامیان دووبارە دەكردەوە، ئێستاش ئەو وشەیە بۆتە وشەیەكی فەرمی لە زمانی ئینگلیزی بە مانای (سڵاو، یان ئەو كاتەت باش)، هەروەها وشەیەكی كورتە بۆ دڵنیابوون لە بیستنی دەنگی كەسێك و گەیشتنی دەنگت بۆ كەسی بەرامبەر. هەندێكی دیكەش دەڵێن: كە وشەی (Hello) لە وشەی (HOLA) هاتووە، كە لە سەرەتای پێكردنی ئامێری مۆبایلی ئایفۆندا دەردەكەوێ، كە هۆلا، بە مانای وەستان و یان ئاگاداربە دێت، بەڵام ئەلیكساندەر بێل وشەی (ئەهۆی – Ahoy) بەكارهێناوە.
Top