رەنگە لەلات سەیر بێت ئەگەر ئەو وێنانە ببینیت، ئاخۆ چۆن سمۆرە دەتوانێت ئەو كۆمەڵە كارە بكات، تەنانەت سمۆرەكە راستەقینەیە و عەرەبانەی بازاڕكردنی هەیە. ئەو بیرۆكەیە كاری وێنەگرێكی سویسڕییە بە ناوی (گیدۆ واكر) كە وێنەی سمۆرەیەكی گرتووە كە لاسایی چەندین كاری رۆژانەی مرۆڤ دەكاتەوە، وەك بازاڕكردن و شت كڕین و خواردن، چۆتە كۆمپانیای دروستكردنی كەرەستە و یاری منداڵان، داوای ئەو كەل و پەلە بچووكانەی كردووە و دواتریش وێنەكانی گرتوون.