ئەگەر لە دوورەوە سەیری ئەو شێوانە بكەیت، وادەزانی پەیكەری گەورەن و بۆ جوانی و رێكلامی ئەو كەسانە دروستكراون، بەڵام كاتێك نزیكیان دەبیتەوە، دەتوانی شەوێك لە نێو ئەو پەیكەرانە ببەیتە سەر، ئەو شێوانە هەر تەنیا پەیكەر نین، بەڵكو باڵەخانەی گەورەن و ئێستا كراوەتە ئوتێل، ئەو باڵەخانە پەیكەرانە نزیكەی (10) نهۆمە و بەرزییەكەی دەگاتە (41) مەتر، دەكەوێتە ناوچەی (هیبی لە رۆژهەڵاتی وڵاتی چین)، ناوی ئەو ئوتێلەش (فو لۆشۆ)یە، كە بە مانای (بەختی باش و گەشەسەندن و تەمەن درێژیە)، هەر شەوێكی بە (50) دۆلارە تا لە نێو ئەو باڵەخانە پەیكەرانە شەوێك بەسەر ببەیت.