مۆدی جانتای كلاسیكی حەفتاكان هاتەوە

مۆدی جانتای كلاسیكی حەفتاكان هاتەوە
زۆربەی ئافرەتان وا هەست دەكەن، كە جوانی جەستە تەنیا لە شێوە و جلوبەرگ و ماكیاژە، بەڵام زۆر جاریش بەهۆی ئێكسسوار و كەرەستەیەكەوە، لەبەر چاوی هاوڕێیان و كەسانی دیكەوە جوانتر دەردەكەوی، رەنگە سەرنجی زیاتری ئێكسسوار و كەرەستەكەت بدەن لەوەی سەیری جل و ماكیاژت بكەن. جانتای دەست، یەكێكە لەو كەرەستە و ئێكسسوارە گرنگانەی كە هەردەم وەك هاوەڵێك لەگەڵتە و تۆش پێویستت پێیەتی، وێڕای ئەوەی كەرەستەیەكە بۆ هەڵگرتنی پێداویستییەكانت، هەمان كاتێش ئێكسسوارێكە لەگەڵ جل و بەرگ و رەنگی ماكیاژەكەت گونجاو و شیك دەربكەون. ماركەی (كۆت - Coach) شێوازێكی جوان و نایابی لە جانتای دەست دیزاین و نەخشین كردووە، كە بە مۆدی (دینكی) دەناسرێت لە شێوەدا لاكێشەكە و قەبارەشی مامناوەندە، لە چەندین رەنگی جۆراوجۆر نەخشین كراون، شێوەی كلاسیكە و كە لە مۆدی تازەوە باو بۆتەوە كە مێژووی بۆ ساڵی (1973) دەگەڕێتەوە و جوانی ئەو جانتایە جێگیرە و كاتێك سەیری دەكەیت، دەكەوێتە بەردڵت و سەرنجیشت بۆ خۆی رادەكێشێت. لە بارەی رەنگی ئەو جانتایەوە دەتوانی دانەیەكی قاوەیی، یان شین و رەش و نیللی بە شانتەوە بكەی، ئەوكاتە جوانییەكەی دەزانیت چەند و چۆنە.
Top