مۆدە تازەكانی ئارایشتی پرچ

مۆدە تازەكانی ئارایشتی پرچ
ماوە ماوە شێوازی ئارایشت و داهێنانی پرچی هەمە چەشن وەدەر دەكەون، هەمووشیان لە بیرۆكە و دیزاینی ئەو ئارایشتكاران و دیزاینەرانی شێوازی قژەوە ئامادە دەكرێن، بە مەبەستی هێنانە كایەی مۆدە سەیر و سەنجڕاكێشەكانی پرچ. كچە دیزاینەرێكی ئەمریكی بە ناوی (ئانا ماكلاین)، سەیرترین نمایشی پرچی كردەوە، لە نمایشەكەدا، ئەو شێوازە پرچانەی ئامادەی نمایشكەكارانی كردبوو، كە جێگەی سەرنجی هەمووان بوو، ئەوەی جێگەی سەیرە، هەر یەكێك لەو شێوازانەی بە نرخێكی زۆرەوە داناوە، تا ئەوەی داوای بكات، ئەو شێوازەی بۆ بكرێت بەرامبەر بە (1000) دۆلار، داهاتی ئەو پرۆژە نمایشكارییە، بۆ منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە و ئەوانەی هەژار و نەدارن، هەر بۆیە لە نمایشەكەیدا، نزیكەی (400) هەزار دۆلاری بۆ كۆكراییەوە، شێوازی ئارایشتەكان سەرنجی هەمووانی راكێشا، تەنانەت لە زۆربەی میدیاكانی جیهانیشدا بایەخی پێدرا و بڵاوكرایەوە.
Top