زۆربەی ئافرەتان بە پاككردنەوە و گسك لێدانی ماڵەوە ماندوو دەبن، ئەگەرچی بەم دواییە گسكی كارەبایی دەركەوتووە، بەڵام هەندێ جار بەهۆی نەبوونی تەزووی كارەباوە، رەنگە ئەو ئامێرەش نەتوانێ كارەكانت بۆ بكات، یان لە هەندێ شوێندا، رەنگە كارەبای نەبێ، هەر بۆیە كۆمپانیاكانی دروستكردنی كەرەستە و پێداویستی ماڵ، بیر لەو ئامرازانە دەكەنەوە، بە رێگەیەكی سادە كار بكات و سوودیشی هەبێ، یەكێك لەو كۆمپانیایانە بە ناوی (ماینگ تیمارسیلیس - . Ming T Merciless)، لە بیرۆكە تازەكانی دیزاینەرانی چەندین كەرەستەی وایان دروستكردووە، سادەترینیان گسكە لە جلی منداڵان، كە كۆمەڵێك دەستە جلی منداڵانەیان دروست كردووە، خوارەوە و سەرەوەی جلەكە، لەو كاتەی منداڵە بە گاگۆڵ دەڕوات، هەروەها ژێر پێی و بن دەستەكانیش بە جۆرە قوماش و ماددەیەكی هاوشێوەی خاولی ئامادەكراوە، تا هەر كاتێك منداڵەكە جوولە بكات، زەوی ژێرخۆی، یان ئەو شوێنەی لێیەتی پاكی بكاتەوە، ئەو بیرۆكەیەش سەركەوتوو بووە كە لە تاقیكردنەوەیەك لەسەر ئەو بیرۆكەیەدا، سەركەوتنی بە دەست هێناوە.