بلووز و بۆدی شیك چۆن هەڵدەبژێریت

بلووز و بۆدی شیك چۆن هەڵدەبژێریت
مۆدی جلوبەرگ، رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو تازەگەری و شێوازی تازەوە دەچێ، زۆر جار خانمانیش دوودڵ دەبن لە هەڵبژاردنی یەكێك لەو جلانەی بەدڵیانە، رەنگە بەم چەشنە نەتوانن بەئاسایی جلێك دیاری بكەن، بەتایبەت لە كاتی گۆڕینی وەرز و مۆدی جلەكاندا، ئەو جلانەی كە جێگەی جوانی و سەرنجن ژمارەیان زۆرە و ئەوانەی دەیانەوێ مۆدێكی نایابیان لەبەر بێت، یەكێك لە مۆدانە هەڵبژێرن، بەتایبەت جلی سەرەوە، كە جوانی جەستەی خانمان بەندە بەو جلەوە، شیكترین جلی ئەو وەرزە بریتییە لە بۆدی و بلووز و فانیلە، كە جلێكی جوان و ناسكە، دەتوانی ئەو جلە بە تەنیا، یان لەگەڵ جلی دیكەدا لەبەریان بكەیت. ئەو شێوازە مۆدانەی بلووز و بەدی لەم چەند مۆدەی خوارەوە پێكدێن:
- بلووزی پەمووی مل گەورە، كە سەر دەست و قۆڵەكانیشی گەورە و كراوەن، جلێكی جوانە و دەتوانی بە تەنیا، لەگەڵ تەنوورە و پانتۆڵێك لەبەری بكەیت.
- بلووزی درێژ تا سەر ئەژنۆ، ئەوەشیان دوو جۆری هەیە یەكێكیان پێشەوە كراوەیە و یەكێكی دیكەش لە شێوەی بۆدی و بلووزە.
- ئەگەر جەستەت لاوازە، دەبێ ئەو بلووزە لەبەر بكەیت و پشتێنیش لە بیر مەكە، بۆ ئەوانەش قەڵەو و جەستەیان پڕە، دەتوانن بلووزی شێوە بۆدی و درێژ لەبەر بكەن.
- بلووز و بۆدی تەنك، ئەوانە بۆ ماڵ و لە ژێر چاكێت و ریكۆت لەبەر دەكرێن، تەنانەت دەتوانی بە جیا لەبەریان بكەیت.
- رەنگەكانی بلووز، لەم كاتەدا رەنگی زەق و تۆخ باوی ئەو جلەیە و دەتوانی رەنگەكانی: شین و سوور و قاوەیی و وەنەوشەیی و نیللی لەبەر بكەیت.
- پێوانە و پڕ بە جەستەت بێت، هەوڵدە بلووز و بەدی پڕ بە جەستەت بێت، چونكە ئەگەر بچووكتر بێت جەستەت نەشیاو دەردەخات و ئەگەریش گەورە بێت، دەكەویتە ناویەوە.
Top