كۆشكێك بە (300) ملیۆن دۆلار!

كۆشكێك بە (300) ملیۆن دۆلار!
كۆشكی (لویس لی ڤایۆ) بە خۆشترین و گرانترین كۆشك دادەنرێت، ئەو كۆشكە دەكەوێتە نێوان هەردوو ناوچەی (ڤێرسای و مارلی لیرۆی) لە پاریسی پایتەخی فڕەنسا، مێژووی ئەو كۆشكە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شاهانەی (لویس لی ڤایۆ) كە لە ساڵی (1662) حوكمڕانی كردووە، رووبەری كۆشكەكە (4645) مەتر دووجایە، كۆشكەكە دەكەوێتە نێوان باخچەیەكی گەورە، ناوەوەی بە جوانترین شێوەی رازاوەتەوە و بە یەكێك لە خۆشترین و جوانترین كۆشكە كلاسیكییەكان دادەنرێت، زۆربەی نەخش و دیزاینەكانی ناوەوە و دەرەوەی ئەو كۆشكە لە دەست نەخێشراون، لە نزیك ئەو كۆشكەدا، حەوزێكی ماسی گەورە لە ژێر زەوی كۆشكەكە هەیە، كە ژێرەوەی كۆشكەكە ئاوی تێدایە، لە نێو ئەو كۆشكەدا، شارێكی تەواو لە خۆ دەگرێ، وەك هۆڵی سینەما و قاوەخانە و مەلەوانگەی تێدایە، ئەوەی جێگەی سەیرە لەم دۆخە ناهەموارەی كە بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاتووە، جگە لە رەوشی جەنگ و شەڕ هەروەها كێشە و قەیرانی دارایی، كەسێكی نەناسراوی دانیشتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بڕی (275) ملیۆن یۆرۆ واتە نزیكەی زیاتر لە (300) ملیۆن دۆلار ئەو كۆشكەی كڕیوە.
Top