چۆن جوانی و تەڕیی لێوانت دەپارێزیت

چۆن جوانی و تەڕیی لێوانت دەپارێزیت
سەرما و سۆڵە و رەشەبای ئەو وەرزە، كاریگەری تەواوی لەسەر جەستە و جوانی خانماندا هەیە، بەهۆی ئەوەی كاتێك دەچیتە دەرەوە، بۆیەیەك، یان سووراوێك لە لێوت دەدەیت، ئەو ماددەیەی سەر لێوت لەگەڵ ساردیدا بەر یەكتر بكەون و ئیدی لێوانت لەوانەیەبقلیشێنێت، یان كەرت كەرتی بكات، بۆیە وا چاكە ئەو كەرەستانە بەكاربهێنێت كە بۆ وەرزەكانی ساڵدا تەرخان كراوە، بۆ نموونە گونجاو نییە ئەگەر سووراوێكی هاوینە لە وەرزی زستانەدا بەكاربهێنێت، وشك بوونی پێستی لێو جگە لەوەی دیمەنی لێوانت نەشیاو دەكات، هەروەها رەنگە تووشی چەندین نەخۆشی پێستی بكاتەوە، لەم رێگایانەوە خۆت لە شێواندانی جوانی لێو بپارێزە :
- زۆربەی خانمان بە ئاوی دەمیان لێویان تەڕ دەكەن، لەو كاتەی هەست بە وشكی لێویان دەكەن، كە ئەوەش گەورەترین هەڵەیە، چونكە ئاوی دەم لە چەندین پێكهاتەی جۆراوجۆر پێكدێ، كاتێك بە لێوانت دەبێ و رووبەڕووی سەرما دەبیتەوە، خراپتر دەبێت، واچاكە لە كاتی دەرچوون بە ملپێچ یان بە كلینكسێك دەم و لێوت داپۆشیت.
- رۆن و بەلسەمی لێو: دەتوانی ئەو كەرەستانە بەكاربهێنێت كە لە هەر وەرزێكدا بۆ لێو دانراون، وەك رۆنی لێو بۆ چەوركردنی لێوانت بەكاردێ، هەروەها بەلسەم و تەڕكەری لێو هەن، وا چاكە لەم وەرزە ساردەدا (3) كاتژمێر جارێك ئەو كەرەستانە بەكاربهێنیت.
- ئاو: خواردنەوەی ئاوی پێویست كار دەكاتە سەر وشك نەبوونی پێست، بە تایبەت ئەگەر جەستەت ئاوی پێویستی هەبێ، لێوانت هەردەم تەڕ دەبن و لە وشبوونیش بە دوور دەبن، بۆیە هەوڵبدە رۆژانە (8) كووپ ئاو بخۆیتەوە، یان دەتوانی لە رێگەی خواردنەوەی شیر و شەربەت ومیوە و سەوزە ئاوی پێویست بۆ جەستەت دابین بكەیت.
- خەیار: چارەسەری سرووشتییە بۆ لێو، چاكترین رێگەیە تا لێوانت هەردەم تەندرووست و جوان بن، بۆیە دەتوانی ماوە ماوە پارچە خەیارێك لەسەر لێوت دابنێت و ئەو كاتە ئەنجامەكەی تووشی سەرسوڕمانت دەكات.
- شێلان و دەستكاری: ئەگەر پارچەیەكی تەنك بەسەر لێوانت بوو، هەوڵمەدە لێی بكەیتەوە، تا خۆی بەری دەدات، دەشتوانی هەفتەی جارێك لێوت بشێلیت و مەساجی بۆ بكەیت، ئەوەش بە فڵچەیەكی نەرم و ئاوەوە، لە بیریش مەكە هەوڵدە سووراوی گونجاو لە لێوت بدەیت، هەڵە بەكارهێنانی هەر سووراو و بۆیەیەكی لێو، دەبێتە هۆكارێك بۆ شێواندان و نەشیاوبوون و وشكبوونی لێو.
Top