لیمۆی سوور !

لیمۆی سوور !
لیمۆ، ئەو میوە خۆش و بەسوودەیە كە هەمیشە دكتۆرەكان پێشنیار دەكەن بە بەردەوامی بخورێت، چونكە، پڕە لە چەندین كانزا و ماددەی باش كە بۆ تەندرووستی مرۆڤ باشە. زانیومانە لیمۆ زەردە و هەمیشە بە زەردی بینراوە، ناوەوەشی هەمان رەنگی دەرەوەی هەیە كە زەردێكی كاڵە، بەم دواییە وادیارە لیمۆش نیازی وایە گۆڕانكاری لە شێوە و رەنگیدا بكات، ئەوەتا جووتیارێك بە ناوی (مایر وۆركشێر) لە ناوچەی دیڤۆنی بەریتانیا لیمۆیەكی تازەی پێگەیاندووە كە رەنگی سوورە، ترشییەكەشی لە لیمۆی ئاسایی و رەنگ زەرد زیاترە و رەنگی سووری دەرەوەشی دەكرێت بۆ جوانكاری سەر مێزی ناندێن سوودی لێ ببینرێت.
Top