دوای ئەوەی زانكۆ تەواو دەكات و هیچ كارێكی دەست ناكەوێت، لە پێشووتریشدا كاری دارتاشی كەرەستە و كەل و پەلی ماڵ دەكرد، بۆیە بڕیاری دا كە كۆمپانیایەكی دروست كردنی كەرەستە جوان و سەیرەكان رابگەیەنێت، لە یەكەم كارە سەیرەكانی توانی سەرنجی هەمووان رابكێشێ، كە چەند مێزێكی دروست كردووە، كۆمەڵێك سیفاتی هەمە چەشنی هەیە، ئەەو كوڕە گەنجە لە وڵاتی (قوبڕس) دەژی، لە دایكبووی (1987)ـە و ناوی (ستیلیوس موزاریس)ـە. كەرەستە سەیرەكانی ئەو گەنجە، زیاتر لە كەرەستەیەكە، یەكێك لەو مێزانەی لە ماددەیەكی نەرم دروستكردووە و دەچەمێتەوە، واتە دەتوانی بیكەیتە مێز و هەروەها بیكەیتە فەرش و مافوور، واتە ئەوەندە دەچەمێتەوە شێوەی لە مێزەوە دەبێتە رایەخ، جگە لەوەی كە شێوەی ئەو مێزانە بە دڵ و ئارەزووی خۆت دەچەمێنێتەوە، تا مەبەستت بێت لە هەر شوێنێكی دابنێت جێگەی ببێتەوە و كێشەی نەبێت، بیرۆكەیەكی دیكەشی بەكارهێناوە، كە ژێرەوەی هەر مێز و كەرەستەیەكی كردۆتە نمایشێك، دەتوانی مێزەكە سەراوژێر دابنێت و نمایشێكی وێنە ببینیت.