زەماوەند و هاوسەری لە نێو جەنگدا

زەماوەند و  هاوسەری لە نێو جەنگدا
چەند ساڵێكە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەست نەهامەتی و جەنگی تیرۆر و شەڕ و ئاژاوە دەناڵێنێت، ئەوەی باجی سەرەكی دەدات هاووڵاتییان و خەڵكن، كە ماڵ و شوێنی نیشتەجێیان بەر تۆپ و گوللەی شەڕ و جەنگ دەكەوێت و دواجار ماڵ كاولبوونیان بۆ دەمێنێتەوە. سەرەڕای ئەو شەڕ و ناخۆشییە، كوڕ و كچێكی سووری زەماوەندەكەیان بردە ئەو شارەی كە لە پێشوودا لەوێدا بەیەك گەیشتن و دڵ و هەستیان ئاوێتەی یەكتر كرد، دڵیشیان نەهات بچنە شوێنێكی دیكە زەماوەند بگێرن، هەریەكە لە (شیراز و نەدا) خۆشەویستی یەكتر بوون و دوای ئەوەی شاری حەمسی سووریایان لەبەر شەڕ و جەنگ جێهێشت، بۆ دواجار بڕیاری بەیەكگەیشتن و هاوسەری و زەماوەندیان لەو شارە كاول بووە بەڕێ كرد، (شیراز) تەمەنی (27) ساڵە و سەربازە و (نەدا)ش تەمەنی (25) ساڵە و قوتابی زانكۆیە، ئەگەرچی لەو شارە شەڕ بەردەوامە، بەڵام هەریەكە لە بووك و زاوا پێداگرییان كرد لەوەی هەر هیچ نەبێ وێنەی هاوسەرییان دەبێ لە شارەكەی خۆیان بگرن، دواتر لەگەڵ فۆتۆگرافێك بە ناوی (جەعفەر مەرعی) دەچنە نێو شارەكە و لەگەڵ خەمی داڕمان و كەوتنی باڵەخانە بەرزەكانی شارەكەیان، چەندین وێنەی جۆراوجۆریان بە خەم و پەژارەوە گرت، ئەو ماوەیەی ئەو بووك و زاوایە لەو شوێنە مانەوە تەنیا (15) خولەكێك بوو، دواتر شوێنی وێنەگرتنەكەیان بۆردومان كرا كە ئەوان شوێنەكەیان جێهێشتبوو.
Top